توور بەشێک لە خوردنی سهرهكی هاوڵاتیانی ئێمەیەو لە شێواز و ڕەنگەکانی سپی و سوور و وەنەوشەیی یان ڕەشدایەو لە ئەندازەی خڕ و درێژدایە کە بەشێوازی کاڵ و کوڵێنراو و لەنێو ترشیاتیشدا دەخورێت و بەزۆری گەڵا و گوڵ و تۆوی ئەو لەخواردندا بەکار دەهێنرێت.
هاوکات تور پێکھاتەیەکی خۆراکی گرنگە کەرێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کەکاری ئۆرگانەکان باشتر دەکات.
لەنێو سوودەکانی تری تووردا:
بەھێزکردنی گورچیلەکان بۆ باشترکردنی ئەدای خۆی، باشترکردنی کاری رژێنی دەرەقی، لەناوبردنی بەردی گورچیلە و زراو، دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ و کێشی زۆر و ترای گلیسراید و باشترکردنی سوڕی خوێن، دابەزاندنی رێژەی شەکرە، باشترکردنی ھەرس.
دەکرێ بەم شێوەیە بەکاربێت:
شێوەی یەکەم:
پێکھاتەکان:
٥ تور
٢ لیمۆ
سەرەتا تورەکە بدە لەخەڵاتە و ئاوی لیمۆکەی تێ بکە و بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ بیخۆ، لەگەڵیدا رۆژانە ٢ لیتر ئاو بخۆرەوە.
شێوازی دووەم :
پێکھاتەکانی:
٤ لیمۆ
١ پارچە زەنجەبیل
نیو کەوچک ھەنگوین
٤ تور
پێکھاتەکان بدە لەخەڵاتە و ( ١ بۆ ٣) کەوچکی لێ بخۆرەوە لەرۆژێکدا.