ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: پەلامارەکەی سنەک و خەلانی لە بەغداد پلان بۆ داڕێژراوبووە

ڕێکخراوی لیبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پەلامارەکەی سنەک و خەلانی لە شاری بەغداد، پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەو پەلامارانەش خوێناویترین پەلاماربوون لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانەوە لە عێراق.
 

شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند" پەلامارەکانی گەراج سنەک و گۆڕەپانى خەلانی لە شاری بەغداد، پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە".

 

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: جێی سەرسوڕمانە ئەو ژمارە ئۆتۆمبێله زریپۆشە و دەیان چەکدار بتوانن لە خاڵەکانی پشکنین تێپەربن و بگەنە ناوچەی خۆپیشاندانەکان.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داواى لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ و بەپەلە بکەن لەو ڕوداوانە، تاوانبارانیش ڕادەستی دادگاكان بکەن..

 

شەوی هەینی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەراج سنەک لە نزیک گۆڕەپانى تەحریر لە بەغداد، دەستدرێژی گولەیان لە خۆپیشاندەران بەهۆیەوە ٢٣ خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی ١٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 


AM:10:26:08/12/2019