به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان دابه‌شكردنی نه‌وتی له سنووره‌كه راگهیاندو داواش له ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه ناویان نییه یاخود كێشه له كارته‌كانیان هه‌یه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاندوه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له سنووری گه‌رمیان ده‌ستی به دابه‌شكردنی نه‌وت كردووه و له‌سه‌ره‌تادا ناوی 12 بریكاریان راگه‌یاندووه و هه‌ر خێزانێك ناویان لای ئه‌و بریكارانهیه، ده‌توانن له‌مڕۆوه سه‌ردانی ئه‌و وێستگانه‌ی سووته‌مه‌نی بكه‌ن، كه بۆیان دیاریكراوه و به‌شه نه‌وتی خۆیان وه‌رگرن".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان دەشڵیت "دابه‌شكردنی نه‌وت به كارتی زیره‌كی نه‌وت ده‌بێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 46 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له كاتی وه‌رگرتنی به‌شه نه‌وت گرفتی بۆ دروستبوو له ڕووی نه‌بوونی ناو یاخود نه‌خوێندنه‌وه‌ی كارتی زیره‌ك ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكات".
یادگار فەتاح دەشڵیت "ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كارتی نه‌وتیان ونكردووه یاخود كارتی تازه‌یان بۆ دروستكراوە و تاكو ئێستا كارته‌كانیان نه‌هاتۆته‌وه، له‌كاتی ته‌واوبوونی كارته‌كانیان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌توانن به‌شه نه‌وت وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر پێشتر ناوی بریكاره‌كه‌یان ڕاگه‌یه‌نرابوو".