ڤیدیۆ:کێشە دەکەوێتە نێوانی مباپی و راهێنەرەوە

بەهۆی هێنانە دەرەوەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی مۆنتپیلیا لە خولی فەرەنسا کاتێک یاریەکە ٣-١ بە سوودی پاریس سانجێرمان کۆتایی هات، کێشە دەکەوێتە نێوانی تۆخێلی راهێنەرو ئەستێرەی یانەکە مباپی.
پاش ئەوەی تۆخێل ئەو ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەهێنێتە دەرەوە، ئەویش ناڕەزایی دەردەبڕێت و رۆژنامەکانی فەرەنساش باس لەوە دەکەن ئێستا نێوانی هەردولا ئاڵۆز بووەو ئەمە جاری دووەمی لەسەر یەکە گۆرانکاری پێ دەکرێت.
ئەمە پاش ئەوە دێت یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ مباپی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

 

 




PM:05:50:08/12/2019