فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق کە کوردە لەلایەن وەزیری بەرگری عێراقەوە خانەنشین کرا.
بەپێی زانیارییەکان، نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری واژۆی له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی ٥٨ ئه‌فسه‌ری باڵای دەكردوه‌و دۆسێكانیانی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی كردوه، یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش فه‌ریق ڕوكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مینه كه ماوه‌ی ١١ساڵه له‌پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانیه‌كانی عێراقه و كوردە.
لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی زۆری تەمەنەوە ئەو ئەفسەرانە خانەنشین کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی پلەی سەربازی فەریق روکنە چەند ساڵێکە لەپشکی کورد ئەو پۆستەی وەرگرتوە و تا ئێستاش نازانرێت کێ شوێنی دەگرێتەوە.