ناوبژیوانێکی هۆڵەندی یاری ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە بەڕێوە دەبات


رۆژی سێشەممە لە جەولەی کۆتایی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەرمیلان لە سانسێرۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات و بۆ ئەو یاریەش ناوبژیوانێکی هۆڵندی دانراوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن لیژنەی ناوبژیوانەکانیەوە بیورن کیوپرزی هۆڵندی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دەستنیشان کردووەو کۆتا جاریش یاری بەرشەلۆنەی بە ڕێوەبردبێت وەرزی رابردوو بوو لە کامپ نۆ توانیا ٣-٠ لە لیڤەرپوڵ ببەنەوە
یاریدەدەرەکانی بریتین لە ساندۆر ڤان روکیل و  ئەروین زینستراو دینس یۆهان ،لەگەڵ ناوبژیوانی ڤار، بۆل ڤان بویکل و جۆستن ڤان زوویلن.
 

یاریەکە لە یاریگای سانسێرۆ لە رۆژی سێشەممە ١٠-١٢- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.



PM:07:34:08/12/2019