ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مەلا مەزهەر، مامۆستای ئاینی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" داوا لەليژنەى باڵایى فەتوای كوردستان دەكەم فەتواى داخستنى رێکخراوەكانى ژنان بدات تا ژنانى كوردستان پارێزراوبن لە ژەهرەکانیان".
مەلا مەزهەر وتیشی" هە رخاوەن موڵکێک خانوی دابێتە ڕێکخراوەکانی ژنان بەکرێ پارەکەی وەک گۆشتی سەگ حەرامە".
مەزهەر خوراسانی جەختیشیکردەوە: حەرامە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبوجەی گشتی پارەی بڕیبێت بوڕێکخراوەکانی ژنان ئە وانیش کۆمەڵگا فێری بێ ئەخلاقی بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ههینی ٦ی كانونی یهكهمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە هۆكاری دەركردنی ئەو فەتوایە دا كە لە بارەی سەركەوتنی ژنان لەگەڵ شۆفێرانی تاكسی دەریكردووە.
هاوکات هەر ئەو ڕۆژە ئەنجومەنی باڵای خانمان پەیامێکی سهبارهت به فهتواكهی ئهنجومهنی باڵای ههرێم دایهوه كه لە بارەی سەركەوتنی ژنان لەگەڵ شۆفێرانی تاكسی دەریكردبوو.
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان له پهیامهكهیدا رایگهیاندوه" ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەبێ رەچاوكردنی رۆڵ و پێگە و مافەكانی ئافرەتان، فەتواکانی بڵاوکردوەتەوە و پێشێلكردنیشە بۆ كاری دامودەزگه فەرمی و یاساییەكان و لەگەڵ بنەماكانی یەكسانی جێندەری یەكناگرێتەوە، كە یەكێكە لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم".
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە پەیەمەکەیاندا داوایان لە لیژنەی باڵای فەتوا کرد هەستیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە كۆمەڵایەتی و هەستیارانەدا بكات، رۆڵ و پێگەی خۆی بۆ هاوژیانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و یەكسانی تەرخان بكات و لە وروژاندنی ئەم جۆرە بابەتانە خۆی بەدووربگرێت.