ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات"هەسەدە" ئاماژەی بەوەکرد" لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شانە نوستووەکانی داعش سەریانهەڵدایەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: كه سوپای توركیا و گروپه چهكدارهكانی به چهكی قورس هێرشیان كردهسهر گوندی ئوم ئهلشفعه و بههۆی بهردهوامبوونی بۆردوومان بۆ ماوهی چهند سهعاتێك زیانی زۆر به ماڵی هاوڵاتیان گهیشتووه.
هێزەکانی سوریای دیموکرات راشیگەیاند" بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کە شانە نوستووەکانی داعش ئەنجامیانداوە لە دێرەزوور چوار مەدەنی کوژراون".
وتیشی" سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بە تورکیا بە چەکی قورس گوندی ئوم شەفعەیان کردووەتە ئامانج و ناوچەکانی نیشتەجێبوونیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە".
جەختیشی كردۆتەوە، شانە نووستوەكانی داعش، هێرشە داگیركارییەكانیان بۆ سەر باكوری سوریا بە دەرفەت بینیوە و لە هەرێمی دێرەزۆر، هێرشەكانیان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی زیاد كردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەو هەرێمەدا چوار سڤیل كوژران.