ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ باڵیۆزى هەریەک لە وڵاتانى بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە عێراق هۆشداری توندیان بە سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق دا‌و وتیان" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شوێنه‌كانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دووربخاته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا باڵیۆزانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاند" له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی دەستلەکارکێشاوەی عیراق كۆبونه‌ته‌وه و ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عیراقیان كردووە".
هه‌ر سێ باڵیۆزه‌كه دا‌واشیان له عه‌بدولمه‌هدی كردوه كه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌كات، خۆپیشانده‌ران بپارێزێت و به خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكات و لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات كه به‌رپرسن له كوشتنی خۆپیشانده‌ران و رێگا نه‌دات هیچ گروپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت كار بكات.
دوێنێ شه‌ممه فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی چوار رێنمایی ئاڕاسته‌ی گروپه‌كانی حه‌شد كرد كه یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دووربكه‌ونه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان و ناوچه‌كانی نزیكیان.