خانمە مۆدێلی دیاری کورد (ڕێژنە هێمن)، ناسراو بە ( هەیفا وەهبیی شاری سلێمانی )، نوێترین وێنەکانی بڵاودەکاتەوە و دەبێتە جێی سەرنجی هەوادارەکانی .
ڕێژنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، بۆتە جێی باسی هەوادارانی و هەموان وەسفی جوانیەکەی دەکەن و پۆستەکانی لایکی زۆری بۆیەت لەلایەن هەوادارانیەوە، هاوکات ڕێژنە لە نوسینێکیدا دەڵێت" ھەمیشە باشی و دڵخۆشی خۆت لەپێش ھەموو شتێک دابنێ خۆپەرستی نییە ئەو شتەبکەی کە باشترینە بۆ خۆت".
رێژنە تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانیە و زیاتر لە 100 هەزار هەواداری هەیە ، خوشکی ئەکتەرو گۆرانیبێژ (کریستاڵ)ە کە ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەری دوور کەوتۆتەوە.