نەخۆشی پەرکەم (فێ) چییە؟

نەخۆشی پەرکەم یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە توشی ڕەگەدەماری مێشک دەبێت کە تییادا چالاکی مێشک نائاسای دەبێت ئەم گۆڕانکارییە لە خانە ڕەگەدەمارییەکاندا ڕوودەدات لەکاتی ڕۆشتنی سيگناڵی ئەلەکترۆنی لە خانەیەکی نیورۆنی بۆ خانەیەکی تر.

 

ئەم نەخۆشییە کاردەکاتە سەر هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بەبێ جیاوازی لە تەمەندا تەنانەت توشی ئاژەڵەکانیش دەبێ.

کاتی ڕوودانی نەخۆشییەکە دیاری نەکراوە پەیوەست نییە بە ڕووداوێکی دەرەکیەوە.

 

نەخۆشی پەرکەم شەش جۆرە:ـ

 

1.Tonic-clonic(or grand mal)seizures,
2.Clonic seizures,
3.Tonic seizures,
4.Atonic seizures,
5.Myoclonic seizures,
6.Absence(or petit mal)seizures,


هۆکارەکانی توش بوون:ـ

هۆکاری نەخۆشی پەرکەم بە تەواوی نەناسێنراوە بەڵام بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی جیاواز لەوانەش:ـ

 

۱ـ کاریگەری بۆماوەیی.
۲ـ خوێن پژانی مێشک.
۳ـ برینداربوونی مێشک.
٤ـ هەبوونی پەڵە لەسەر مێشک.
٥ـ برینداربوون لە کاسەی سەردا.
٦ـ هەوکردنی مێشک.
۷ـ لەدەست دانی بیرەوەری.

 

چارەسەری نەخۆشی پەرکەم:ـ

 

بەشێوازێکی گشتی دکتۆرەکان دەستییان کردووە بە چارەسەری نەخۆشیەکە بەهۆی دەرمانەوە، ئەگەر دەرمان چارەسەری حاڵەتەکە نەکات دکتۆر پێشنیار دەکات بە نەشتەرگەری یان چەند ڕێگەیەکی تری چارەسەر.

 

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا تەنها دەتوانرێ شاڵاوی فێیەکە لاببرێ نەک نەخۆشی پەرکەم.



PM:10:34:08/12/2019