خەز عەلی گاڵتە بە سزاکەی واشنتن دەکات

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق گاڵتە بە سزاکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت ئەم "شەرەف پێدانە" دواکەوت.

 

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند" ڕشتنی خوێنی عیراقییەكان لەئەستۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دایە و دروشمێکی خۆپیشاندەرانیش بە “دروشمێكی بەعسیەکان” ناو دەبات".

 

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق وتیشی" زۆر دواکەوتن، دەبوایە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ئەم شەرەفەیان بە ئێمە بدایە".

 

خەزعەلی دەشڵێت" دروشمی "گەر نیشتمان نەبێت دەوام ناکەین" ئەم دروشمە بیرۆکەی کەسایەتییە بەعسییەکانە و هەنگوینە بە ژەهرەوە، چونکە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و پەکخستنی فەرمانگەکان، دروشمێكی خراپە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمریکا رایگەیاند" سزای هەریەک لە قەیس خەزعەلی، لەیس خەزعەلی، عەزیز لامی داوە کە هەموویان سەرپەرشتیاری ئەو گروپانەن کە سەربە حەشدی شەعبین و ئەمریکا تۆمەتباری کردوون بەوەی دەستیان هەیە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا".

 
 


PM:10:49:08/12/2019