سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل لە توتێکیدا دەڵێت" هێرش كردنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران بووه".
بنیامین نا‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "تویته‌ر" ده‌ڵێت" ئه‌و هێرشه خوێناوییه‌ی رۆژی هه‌ینی له به‌غدا روویدا، بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ٢٠ خۆپیشانده‌ری عیراقی بێ‌تاوان".
هاوکات نا‌تانیاهۆ داواى لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتيى كرد فشارەکانیان بۆ سەر ئێران زياد بكەن و ئەنجامەكانیش وا دەريدەخەن ميليشيا شيعييەكانى نزيك بە ئێران هێرشەكەى بەغدايان ئەنجامداوە.
ئێوارەى رۆژى هەينى چەند چەكدارێكى نەناسراو لە گۆڕەپانى خەللانى بەغدا تەقەيان لە خۆپيشاندەران كرد و لە ئاكامدا ٢٥ کەس گيانى لەدەستدا و نزيکەى ١٢٠ كەسى ديكەش برينداربوو.