خانمە بێژەری ناسراوی بواری هونەری هەودا ئەحمەد لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز لەجاران و بەستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.
لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نویی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی، هاوکات هەودا لە پۆستێکیدا دەڵێت" من ده‌مه‌وێ ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ورا بباریت و ته‌واو نه‌بیت. من ده‌مه‌وێ سپێده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕۆژدا بۆم هه‌ڵێیت و ئاوا نه‌بیت".
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.