خۆت له‌خواردنى زەنجەفیل به‌دوورمه‌گره‌

زەنجەفیل: زەنجەفیل ڕووەکێکە لە لەژێر خاکدا دەست دەکەوێت و بەشێوەی دەرمان (وەک بەهارات) بۆ خواردن بەکار دێت و هەروەها بۆ لە ڕووی پزیشکیەوەش وەکو دەرمان بەکار دێت بە شێوەی زەنجەفیلی پاککراوە یان شەربەتی زەنجەفیل یان وەک ڕۆنی زەنجەفیل.

 

بەشێوەیەکی گشتی زەنجەفیل بەکار دێت بۆ کێشەو جیاوازەکانی گەدە وەکو هێڵنج و ڕشانەوە لە کاتی گەشت کردن و هێڵنج و ڕشانەوە لە کاتی سکپڕی و ژانی سك و غازات و سکچوون و هێڵنج و ڕشانەوە بە هۆی چارەسەریەکانی سەرەتان و هێڵنج و ڕشانەوە دوای نەشتەرگەری.

 

لە سوودەکانی تری زەنجەفیل نەهێشتنی ئازارەکانی قاچ و ئیلتیهاباتی جومگەکان و نەهێشتنی ئازار لە کاتی بێ نوێژی (سووڕی مانگانە) و هەوکردنی سیەکان و کۆکە. وە هەندێ جاریش بۆ سنگ ئێشەو گەدە ئێشەو پشت ئێشە بەکار دێت. خەڵکانێک شەربەتی زەنجەفیل بەسەر لەشیان دادەکەن بۆ چارەسەری سووتان و وە ڕۆنی زەنجەفیل بەکار دێت بۆ نەهێشتنی ئازار لەسەر پێست.

 

هەروەها زەنجەفیل بەکار دێت بۆ چارەسەری قەبزی و دڵەکزە.



AM:12:15:09/12/2019