سبەی سێ شەممە کرایە پشووی فەرمی

به‌بۆنه‌ی یادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا سبه‌ینێ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پشووی فه‌رمییه‌.


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق بەبۆنەی رزگارکردنی موسڵەوە، پیرۆزبایی له‌ گه‌لانی عیراق كرد و داوای كرد قوربانییه‌كانی جه‌نگاوه‌رانی عیراق له‌ سوپا و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ له‌بیری نه‌كرێن.


هەروەها سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سڵاوی خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی داعش و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئارسته‌كرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌ئێستاشه‌وه‌ هێزه‌كانیان به‌رگری له‌ خه‌ڵك و برا خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازانه‌كانیان ده‌كه‌ن.


وتیشی " به‌وبۆنه‌یه‌وه‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2019 به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگێڕان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا، له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت".

تا ئیستا حکومەتی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سبەی سێ شەممە دەوامی فەرمییە.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2014 رێكخراوی داعش شاری موسڵ و به‌شێكی زۆر له‌ خاكی عیراقی داگیركرد و هه‌رله‌و شاره‌وه‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامیی راگه‌یاند، دواتر هێزه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش له‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ خاكی عیراق ده‌ركرا.

 


AM:11:08:09/12/2019