وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە بارەی نەمانی کارەباوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێککەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەمەترسی پێدانی کارەبا دەکەن دەڵێت" هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لەمەترسی پێدانی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان دەکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە وەزارەتمان لەئەوپەڕی هەوڵدایە بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا لەزیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبادا".

 

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبایی هەرێمی کوردستان.. 

 

• 3580 مێگاوات کارەبا لەکوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت.

 

• بەرزترین خواستی بەکارهێنانی کارەبا 6000 مێگاوات کارەبایە.

 

• کاتەکانی بوونی کارەبا لەهەرێم بەتێکڕا لەنێوان 9- 12 کاتژمێردایە.

 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەمەترسی پێدانی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان دەکات رەت دەکەینەوەو وەزارەتمان لەئەوپەڕی هەوڵدایە بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا لەزیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەم پێناوەشدا لەرێکەوتی 8/12/2019ی ئەم مانگەوە توانیمان بڕی 250 مێگاوات کارەبا لەوێستگەی خۆرمەڵەو 150 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خەبات بخەینە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی یەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئامادەباشی تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و سیانە و دابەشکردنی کارەبا بەشێوەیەکی دڵسۆزانە 24 کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندان، سەبارەت بەهەر گومانێک لەسەر نادادپەروەریی لەدابەشکردنی کارەبا بەسەر شارو شارۆجگەکاندا رەتی دەکەینەوەو هەروەکو پێشتر روونکردنەوەمان داوە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە تاکو 30/11/2015 دابەشکردنی کارەبا لەسەر بنەمای یەکسانی کاتەکانی بوونی کارەبا بووە لەهەرێمی کوردستان، لەدوای 1/ 12/2015 بە پشت بەستن بەداتاکانی مانگەکانی ساڵی 2015 کە تێیدا کاتەکانی بوونی کارەبا یەکسان بوون لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کە داواکرابوو لەسەر ئەو بنەمایە رێژەی خۆیان پێ بدرێت، هەربۆیە وەزارەتی کارەبا بڕیاری دا کارەبا لەسەر بنەمای رێژە بێت بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی کارەبای شارەکان بۆ واژووکردن لەسەر دەرئەنجامی رێژەکان. هەروەها لەدوا کۆبوونەوەی وەزارەتماندا کە لە 10/9/2019 ئەنجام درا بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری شارەکان جارێکی تر جەخت کرایەوە لەو رێژانەو سەلماندنی دادپەروەری لەدابەشکردنی کارەبا بۆیان .



ئه‌م بابه‌ته ‌876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:39:09/12/2019