شاباز زەمانی رونکردنەوە لەبارەی تەندروستیەوە دەدات

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو شاباز زەمانی توشی روداوێکی هاتوچۆ ببو، رونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستیەوە بڵاوکردەوە.
 

شاباز زەمانی لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت "زۆر سوپاس بۆ هەواڵ پرسینەکانتان، من قەرزاری ئەو خۆشەویستیەی ئێوەم، لە ئێستادا تەندروستیم زۆر باشە".

 

شاباز زەمانی ساڵی 1990 لە سلێمانی لەدایك بووە هاوسەرگیری ئەنجام داوەو ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە  پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد.

 


PM:04:04:09/12/2019