ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕایگەیاند" بودجەی ٢٠٢٠یش پەسەند نەکرێت، ناردنی پارە بەردەوام دەبێت".
فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغداد دەڵێت" مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه و چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراقن، بودجەی ٢٠٢٠یش پەسەند نەکرێت، ناردنی پارە بەردەوام دەبێت".
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: ئه‌گه‌ر هاتوو تا کۆتایی ئه‌مساڵ بودجه‌که نه‌توانرا بێته په‌رله‌مان، ئه‌وه له‌سه‌ر شێوازى پێشووی ٢٠١٩ ده‌ڕۆین و وه‌ک خۆی مووچه‌که له‌به‌غداوه دێت تا ئه‌و کاته‌ی دێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند ده‌کرێت.
وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان، کۆی مانگه‌که هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی ١٣ ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پارهیەشی دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره، "واتا له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ٢٢.٦٧ دۆلار شه‌ست دراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی".