بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی کە ماڵپەڕێکی جیهانییە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بەفر لە ناو سەنتەری شارەکان دەبارێت.
بەپێی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە ماڵپەڕێکی ئەمریکییە و بەردەوام پێشبینی دوورمەودا بۆ کەش وهەوای جیهان ڕادەگەیەنێت ئاشکرایکردووە" لە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەدا بەفر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت، هاوکات لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و کەرکوک، لەو ڕۆژەدا باران دەبارێت".
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.