سپی ژمارەی ئەو ئەندامانەی یەکێتی بڵاودەکاتەوە کە هەڵدەبژێردرێن بۆ کۆنگرە

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨ ی بەیانییەوە تا ٣ ی ئێوارە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە لە کۆنفرانسەکانی ١٧ مەڵبەندەکەی یەکێتی ئەنجامدرا، " سپی " ژمارەی ئەو ئەندامانی کۆنگرە بڵاودەکاتەوە کە لە مەڵبەندە جیاجیاکانی ناوچە جیاوازەکانەوە هەڵدەبژێردرێن بۆ کۆنگرەی یەکێتی کە بڕیارە ٢١ی ئەم مانگە سازبکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، زۆترین ئەندامی کۆنگرە لە پارێزگای کەرکوکەوە هەڵدەبژێردرێت کە ١٢٥ ئەندامە، دوای ئەو شاری سلێمانی دێت کە ژمارەی ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ کۆنگرە ٧٣ ئەندامە، هەرچی هەولێرە ٤٩ ئەندامە، شارەزوور کە هەڵبجەو پێنجوێن و ناوچەکانی دی دەگرێتەوە ٢٣ ئەندامە، راپەڕین کە رانیەو قەڵادزەو ئەو دەڤەرە دەگرێتەوە ٣٦ ئەندامە، دهۆک ١٩ ئەندامە، موسڵ ١٨ ئەندام، شەنگال ٩ ئەندام، ناوچەی سۆران ١٥ ئەندام، بەغداد ٧ ئەندام، گەرمیان ١٨ ئەندام، چەمچەماڵ ٩ ئەندام، خانەقین ٢٠ ئەندام، کۆیە ١٢ ئەندام.

 

جگە لەم ژمارەیەی ئەمڕۆ هەڵبژێدراون بۆ کۆنگرە، ئەندامانی هەڵبژێردراوی مەکتەبەکانی یەکێتی و، ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندو ، ئەندامانی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی، جگە لەمانە، سکرتێری گشتی کە ئێستا کۆسرەت رەسوڵ وەک جێگر ئەو دەسەڵاتانەی هەیە ١٢٠ ئەندام لە پێشمەرگەی دێرین و کەوادیری دێرین دەستنیشان دەکات و بەشداری کۆنگرەیان پێدەکات کە بڕیارە ٢١ ئەم مانگە سازبکرێت و سێ رۆژ بخایەنێت.

 



PM:06:34:09/12/2019