زیانەکانی خواردنی چەوری

لەماوەی 24 خولەکدا هەندێک لە کاتەکان لەش زۆر چالاکە و توانا و هێزی زیاتری هەیە چ لەڕووی دەرەکی و چ لەرووی ناوەکیەوە بەپێی ڕاپۆرتە زانستی و پزیشکیەکان.

 

هەندێک لە پسپۆڕان پاش چەندین توێژینەوە لەسەر قەڵەوی و خواردنی چەور و کاریگەری لەسەر لەش گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەتوانین بۆ ڕێگری لە قەڵەوی کاتی خواردنی چەوری دیاریبکەین نەک هەر نەیخۆین، لەهەمانکاتدا هەوڵبدەین و تەنها لەو کاتانەدا بیخۆین، چونکە لەو کاتانەدا باشتر هەرس دەبێت.

 

پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە ئارەزووی خواردنی چەور دەکەن و زووش قەڵەودەبن، هەوڵبدەن ئەو خواردنانە تەنها لەڕۆژدا بخۆن، پێش هاتنی ئێوارە، چونکە لەو کاتەدا توانەوەی چەوری و کرداری هەرس خێرا و کاریگەرترە لەهەموو کاتێکی دیکە و کەمتر ئەو چەوریە دەمێنێتەوە کۆدەبێتەوە لە لەشدا.

 

بەڵام خواردنی هەر خۆراکێکی چەور لەدوای ئێوارە و شەو یان درەنگانی شەو، کاریگەری زۆری لەسەر لەش هەیە و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و درەنگ هەرس دەبێت و ناتوانیت ڕێکی لەشولارت بپارێزیت.



PM:06:58:09/12/2019