ئەمڕۆ ٩ی كانونی یەكەمی ٢٠١٩ بۆ دیاریكردنی ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە ١٧ مەڵبەند لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان و بەغدا بەڕێوەچوو، هاوکات ماڵپەڕی "سپی" ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی چەمچەماڵی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی نوسراوێکی کۆنفڕانسی مەڵبەندی "١٢" ڕێکخستنی چەمچەماڵ کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" کە هەریەک لە عبدولڕەحمان عومەر و جەبار نادر و عیزەت ڕەئوف و ئارام ئەحمەد کەریم و سۆکار عومەر حسۆ، وەک ئەندام مەڵبەند هەڵبژێردران".
هاوکات لە نوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: فەرهاد عومەر، طالب مەحمود، وەک کارگێڕی کۆمیتە دیاریکران، هەروەها شادیە عومەر وەک جێگری مەڵبەندی چەمچەماڵ هەڵبژێردرا.
یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریداوه رێكهوتى ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، كۆنگرهى چوارهمى خۆى ئهنجام بدات.
ئەمەی خوارەوە کۆنووسی مەڵبەندی "١٢"ی ڕێکخستنی چەمچەماڵ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە..