بەرهەم ساڵح بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق گوێ لە خۆپیشاندان و فراکسیۆنەکان دەگرێت و، میدیاکانی نزیکی باس لەوە دەکەن راوێژی بەخۆپیشاندەران کردووە.
ماڵپەڕی ناس کوردی نزیک بەرهەم ساڵح بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاکوانانی بەغداد کۆبوەتەوە و ڕاوێژی پێکردوون لەبارەی ئەوەی، “پێویستە چ مەرجێک لەو کەسەدا هەبێت کە وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ دیاریدەکرێت؟”.
,
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان بەو ماڵپەڕە ڕاگەیاندووە: “بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ خۆپیشاندەرادا، دوایین پێشهاتەکانی تاووتوێکردووە، دەرئەنجامی کۆبوونەوە سیاسییەکانیشی بۆ ڕونکردوونەتەوە”.
,
لەو کۆبوونەوانەیدا، بەرهەم ساڵح، بە وردی گوێی لە بۆچونی خۆپیشاندەران و چالاکوانان گرتوە، بەتایبەت لەو خاڵەی کە باس لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسە دەکات وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ دیاری بکرێت، وەک سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە.
,
بەرهەم ساڵح لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، چەندین دیداری لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەبوە، تەنانەت بەشێک لە نوێنەرانی وڵاتان لەبارەی بارودۆخی عێراقەوە سەردانی کۆشکی سەلامیان کردووە