نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٩سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٨دۆلارو ٩٥سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.




AM:09:00:10/12/2019