جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤ كە بە زۆرترین بەڵگەنامەی جیهانی دادەنریت لەلایەن نوسینگەی باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە، خراوەتەكتێبی (گینس) ەوەو وەرگێڕدراوەتە سەر ٥٠٠ زمان و شێوەزار.
جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له ١٠ی دیسێمبه‌ری ساڵی ١٩٤٨ له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا په‌سند کرا. پاش په‌سند کردنی ئه‌م جاڕنامه‌یه، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له ئه‌ندامانی کرد که به شێوه‌ی گشتی بڵاو‌ی بکه‌نه‌وه ، هه‌تا له قوتابخانه و ناوه‌نده‌کانی فێرکردن و ڕاهێنان بخوێندرێ و بڵاو کرێته‌وه.
جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤ، كە بە زۆرترین بەڵگەنامەی جیهانی دادەنریت لەلایەن نوسینگەی باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە، خراوەتە كتێبی (گینس) ەوەو وەرگێڕدراوەتە سەر ٥٠٠ زمان و شێوەزار.
بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە..
په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له 10 ی دیسیمبری 1948.
ئه‌مڕۆ جیهان به‌گشتی یادی رۆژێك ده‌كه‌نه‌وه كه به‌ر له 71 ساڵ پێش ئیستا‌و له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌دوای هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌ینرا كه له 30 مادده پێك دێت و له‌و ساته‌وه‌ش بوه پاكێج و په‌یڕه‌و بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتان و بوه یه‌كه‌م ڕاگه‌ینراوی جیهانیش بۆ پرسی داكۆكی و دیاری كردنی مافه‌كانی مرۆڤ بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ئیتنی و ئایینی.
ئه‌مساڵیش ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌و یاده به‌رز ڕاده‌گرین له‌هه‌رێمی كوردستان ، كه ناوچه‌كه‌و عیڕاق به دۆخێكی دژوار تێده‌په‌ڕێت و خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ندان پارێزگای عێڕاق به‌ڕێوه ده‌چێت و چه‌ندان شه‌هیدو قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و دۆخێكی ناسه‌قامگیری له‌ناوچه دروست كردوه‌و هاوڵاتیان داوای مافه‌كانیان و نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ، ئاینده‌ی عیڕاقی به ناڕونی هیشتۆته‌وه كه ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌و پێویسته زۆر هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و بارودۆخه بكرێت.
سه‌ره‌ڕای بونی تێبینی و كه‌م و كوڕیش له‌هه‌رێمی كوردستان له بونی پیشێلكاری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان به‌ڵام پێشكه‌وتنی باش بوه له چه‌ندان سێكته‌رو پرسی باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌ویش به ده‌ركردنی چه‌ندان یاسای گونجاو له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یان هه‌موار كردنه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌و ڕه‌چاو كردنی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، ئه‌وه جگه له حه‌وانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و به‌ره‌و پێش چونی ڕه‌وشی ژیان و مافه‌كانی ژنان و منداڵان و ده‌ركردنی چه‌ندان بریارو راسپارده‌و ڕێنمایی له‌و بواره‌و به‌ره‌و پیش چونی پێكه‌وه ژیان و كاری میدیایی و ڕاگه‌یاندن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیشتا له ئاست ڕه‌زامه‌ندی و ئاره‌زووی ئێمه نیه‌و ده‌بی هه‌وڵ بده‌ین چاكترو باشتر بكرێن.
چونكه هێشتا هاوڵاتیان بێ به‌شن له چه‌ندان خزمه‌تگوزاری و ماف كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر به‌جددی كار بۆ دابین كردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و بابه‌تانه بكات و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكرێت له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان وه‌ك مافێكی ئاسایی چه‌سپاوو به‌تایبه‌ت پرسی موچه پاشكه‌ت كراوه‌كان وڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوان و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
خه‌ڵك چاوه‌رێ ی زیاتر ده‌كات له به‌رنامه‌و كاره‌كانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دابین كردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا كه ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی چاكسازی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی دێته دی ، وه‌ك بریاره پڕۆژه‌ی چاكسازی له موچه‌و ده‌رماڵه‌كان له‌و رۆژانه له‌حكومه‌ته‌وه بنێردریت بۆ په‌رله‌مان كه له‌ئه‌گه‌ری په‌سند كردنی كاریگه‌ری گه‌وره دێته ئاراوه له پرسی شه‌فافیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی موچه‌خۆران و به هه‌نگاوێكی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه پێمان وایه پرسی باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ته‌نها كارێك نیه به بریارێك ڕێكبخرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان ده‌كردرنی یاسای تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان ، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و پێویستی به كاركردن و هه‌ماهه‌نگی و پلانی دوور‌و درێژ‌و پرۆژه و بڕوا بون هه‌یه به پرسه‌كه ، بۆیه ئێمه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی له‌و رۆژه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر باشتر كردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه‌و لای خۆشمان هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌و بواره خستۆته گه‌ڕ بۆ باشتر كردن و به‌ره‌و پێش چونی زیاتر له‌و بواره.
چونكه پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ لهههرناوچهو وڵاتیك زامنی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی وڵاته‌و ده‌بێته مایه‌ی بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نی دوور له ناته‌بایی و توندوتیژی و نادادی و كه تێیدا هاوڵاتیان یه‌كسان بن له‌مافه‌كانیان و سودمه‌ند بن له‌سه‌رچاوه‌و داهاته‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان .
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
له‌هه‌رێمی كوردستان _ 10 دیسمبری 2019