سەرۆكایەتی هەرێم و پێنج لایەنی سیاسی لە کۆبوونەوەدان

پێنج لایەنى سەرەکى هەرێمى کوردستان، بەمەبەستى پێکهینانى هاوپەیمانى کوردستانى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبونەوەدان.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرى هەریەکە لە ( پارتى دیموکراتى کوردستان و  یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنەوەى گۆران و یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان) بەشدارن، هاوکات كۆبوونەوەكە تاووتوێ پێكهێنانی "هاوپەیمانیی فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا" دەكات.

 

پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ نوێنه‌ریان له‌ به‌غدا هه‌یه‌.

 

 

 

 
 


PM:12:22:10/12/2019