ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆن له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سەبارەت بە ئەنجامی کۆنفرانسی هەڵبژاردەنی مەڵبەندەکانی یەکێتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئەو ئەنجامانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بڵاوکراونەتەوە ئەنجامی فەرمی نین".
عه‌لی حه‌سه‌ن، لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆن له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد" ئاگاداری ھه‌ڤاڵان له گشت مه‌ڵبه‌نده‌كان و مه‌كته‌به‌كان و ئۆرگانه‌كانی تر ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌ندامی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بوون، ئەو ئەنجامانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بڵاوکراونەتەوە ئەنجامی فەرمی نین".
ناوبراو لە ڕونکردنەوەکەدا دەشڵێت" ئه‌نجامی ره‌سمی و كۆتایی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نین".
دوێنێ دووشەممە ٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩، کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستی پێ‌کرد، هاوکات یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیاریداوه رێكکهوتى ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ئه‌نجام بدات.