بورهان مەجید: هەڕەشەم لێدەکەن

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو، بورهان مەجید رایدەگەیەنێت "لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتەلەفون و خەڵکانێک دێنە شوێنی کارەکەم هەڕەشەم لێدەکەن".

 

ورهان مەجید گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان کە دانیشتووی سلێمانییە لەرێگای ئەکاونتەکەی، هەروەها لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپڕی ئێن ئارتی، ئاشکرای دەکات کە بەشێوەی جیاجیا هەڕەشەی لێدەکەن.

 

ئەو هونەرمەندە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " گێچەڵ " نووسیوویەتی" دەسەڵاتدارانی هەرێم دوای ئەو هەموو كارەسات و قات و قڕییەی كەبەسەر خەڵكی هەژارو ستەم دیدەی كوردستانیان هێنا داخی دڵیان و داخی شكستەكانیان و داخی دۆڕانەكانیان بەئێمەمانان دەفرۆشن و، هەڕەشەم لێدەکەن".

 

هەروەها ئەو هونەرمەندە دەڵێت " ئەوەیە كەئێمە لە سەنگەری گەلەكەمانداین، ستەمی ئەم دەسەڵاتدارە ستەمكارانەمان پێ قبوڵ ناكرێت بەم جۆرە كارانەشیان دەیانەوێ كۆڵمان پێ بدەن وخۆمان ڕادەستیان بكەین، بەڵام خەیاڵیان خاوە چونكە ئێمە ڕق ئەستورتر بووین بەرامبەریان".

بورهان مەجید یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان و هونەرمەندێکی جدیەو سەرەتای کارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ هەشتاکانی سەدەی رابردوو. خاوەنی چەندان گۆرانی نیشتمانی و خۆشەویستییە.

 


PM:05:07:10/12/2019