بەرپرسێکی کورد دڵنیایی لەسەر ناردنی بودجەوە لەبەغداوە دەدات

بەرپرسێکی کورد دڵنیایی لەسەر ناردنی بودجەوە لەبەغداوە دەداتخالید شوانی ئەندامی وەفدی دانوستنکاری کورد لەبەغدا ڕایگەیاند " حکومەت کاربەڕێکەر بێت یان نا دەتوانێ یاسای بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات".


ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۰ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی کردو لەگەڵ لێژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کۆبوونەوە.


وەزیری هەرێم ڕایگەیاند" ئێمە چەند تەوەرێکمان باسکرد لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، و هەروەها باسمان لەهەنگاو و بەرنامەی هاوبەشکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە ڕۆژانەییەکانی ئەو ناوچانە کەدێنە پێشمان، هەروەها دەست پێکردنەوەی دانووستان لەگەڵ حکوومەتی عیراق."


دەشڵێت: دەزانن حکوومەتی ئێستا حکوومەتی کاربەڕێکەرە و هێزەسیاسیەکان بەنیازی دروستکردنی حکومەتێکی نوێن، جارێکی تر هەر حکوومەتێک دروست ببێت ئەولەویەتی حکوومەتی هەرێم لەدانووستانەکان چارەسەکردنی کێشەی ئەو ناووچانە دەبێت.


لەبارەی ئەو پڕۆژەیەی کەلە لایەن هەرێمەوە دراوە بە عێراق، خالید شوانی باسی لە دوو ئاست کرد"یەکەمیان ئاساییکردنی باروودۆخی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی ماددەی ۱٤۰، هەروەها چارەسەر کردنی کێشەی سیاسی و ئیداری و ئەمنی و سەربازی، ئاستی دووەمیش جێبەجێکرنی ماددەی ۱٤۰ە، بۆیە پڕۆژەکەیان وردەکاری زۆری تێدایە و چاوەڕوانن حکوومەت درووست ببێت گفتووگۆی لەگەڵ بکەن و بگەن بەڕێککەوتن."


لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر‌ یاسای بوودجە وتی،"ڕۆژی یەک شەممە حکومەت دەستی لەکارکێشایەوە و هەر ئەو ڕۆژەش دەسەڵات درایە سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی مسادەقەی پڕۆژەکە بکەن و داڕشتنەوەی کۆتایی بۆ بکەن، لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە ڕۆژێک دوواتر ڕێکەوتنمان کرد، ڕاست نیە کە دەڵێن حکوومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی نیە پڕۆژە یاسای بوودجە ڕەوانەی پەڕلەمان بکات، بەڵکو تەنها لەپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن باسی لەوە کردووه، بەڵام بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی کەبۆ ئەمساڵ بەرکار دەبێت، ئەوە بەڕوونی باسکردووە کە حکومەت کاربەڕێکەر بێت یان نا دەتوانێ یاسای بوودجە ڕەوانەی پەڕلەمان بکات، چوونکە پەیوەندی بە خەڵک و دامەزراوەکان هەیە،پێشتریش لەسەردەمی مالکی ئەوە کراوە، هیوادارین هیچ لایەنێک ئەوە نەکاتە بیانوو.


خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کارووباری نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوەشی وت: پێم وانیە ڕێککەوتنەکە بگەڕێتەوە خاڵی سفر، چونکە ڕێککەوتنەکە لەبەرژەوەندی هەردوولایە، هەندێ لایەنی عیراق خۆیان دژی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدان، ئەمەش شتێکی دیکەیە.
 


PM:07:04:10/12/2019