ڕێبوار تەها دەستلەکاردەکێشێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نامەی دەست لەکارکێشانەوەی داوەتە مەڵبەندی یەکێتی لەپێناو دانانی کەسێکی كوردی كاكەیی لەشوێنەکەی. 

 

ڕێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند" لەڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و بڕوابوون بەشداریپێکردنی پێکهاتەکان لە ناوەندەکانی بڕیاردا، لە ماوەکانی ڕابردوو بەفەرمی داواکارییەکم ئاراستەی بەڕێز لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستی کەرکوکی(ی.ن.‌ك) کردووە، تێیدا ئامادەیی خۆم نیشانداوە کە دەستبەرداری مافی ئەندامییەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بم و شوێنەکەم بەهەڤاڵێکی تری کوردانی کاکەیی پڕبکرێتەوە، بەو پێیەی کوردانی کاکەیی بەشێکی ڕەسەنی کەرکوک پێک دەهێنن، پێشووتریش لەچەندین کۆبوونەوەدا جەختم لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کوردانی کاکەیش نوێنەریان هەبێت لەپەرلەماندا".

 

ئەندام پەرلەمانەکەی عێراق وتیشی" هەرچەندە ڕەزامەندبوون یان ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەم لە دەستی حیزبەکەمدایە بەڵام لەئەگەری ڕەزامەندبوونیاندا ئامادەی جێبەجێکردنیم ، بۆیە لێرەوە هەمووان دڵنیا دەکەمەوە ئەو دواکارییەم بەڕەزامەندی خۆم بووە و مەبەستیش لێی بوونی نوێنەرێکی کوردانی کاکەیی بووە لەپەرلەماندا".

 

هاوکات ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختیشیکردەوە: لەپەرلەمانبم یان نا ئەوە هەمیشە خۆم بەخزمەتکاری منداڵێکی کەرکوك دەزانم.

 

ئەمەش دەقی نامەکەی رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سەوز بەم شێوەیەیە.. 

بەناوی خوای گەوەو میهرەبان 

خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری شاری کەرکوکی خۆشەویست ، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ، ئەندام و لایەنگرانی (ی.ن.ك) ، دەنگدەرانی ئازیز و بەئەمەك..

لەڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و بڕوابوون بەشداریپێکردنی پێکهاتەکان لە ناوەندەکانی بڕیاردا، لە ماوەکانی ڕابردوو بەفەرمی داواکارییەکم ئاراستەی بەڕێز لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستی کەرکوکی(ی.ن.‌ك) کردووە، تێیدا ئامادەیی خۆم نیشانداوە کە دەستبەرداری مافی ئەندامییەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بم و شوێنەکەم بەهەڤاڵێکی تری کوردانی کاکەیی پڕبکرێتەوە، بەو پێیەی کوردانی کاکەیی بەشێکی ڕەسەنی کەرکوک پێک دەهێنن، پێشووتریش لەچەندین کۆبوونەوەدا جەختم لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کوردانی کاکەیش نوێنەریان هەبێت لەپەرلەماندا.

هەرچەندە ڕەزامەندبوون یان ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەم لە دەستی حیزبەکەمدایە بەڵام لەئەگەری ڕەزامەندبوونیاندا ئامادەی جێبەجێکردنیم ،  بۆیە لێرەوە هەمووان دڵنیا دەکەمەوە ئەو دواکارییەم بەڕەزامەندی خۆم بووە و مەبەستیش لێی بوونی نوێنەرێکی کوردانی کاکەیی بووە لەپەرلەماندا.

لەکۆتاییدا دەڵێم کە بەندە لەپەرلەمانبم یان نا ئەوە هەمیشە خۆم بەخزمەتکاری منداڵێکی کەرکوك دەزانم.

ڕێبوار تەها

۲۰۱۹/۱۲/۱۰
 

 
 


PM:07:45:10/12/2019