دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند" سبەی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە سنووری پێنجوێن".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە ڕاگەیەندراوەکەدا" ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی قەزایی پێنجوێن وهەردووناحیەی گەرمک وناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتیانی خۆشەویست دا دابەش دەکرێت".

 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە "پێویستە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:


1-بە کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی 83 )وکۆپی ناسنامە یاخود هەربەڵگەنامەیەکی تری فەرمی نەوتەکە دەدرێت بەهاوڵاتیان.


2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە(46000)تەنها چل وشەش هەزاردیناردەدرێت بەهاوڵاتیان.


3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت بەپێی ئەوبڕەی کەحکومەتی عێراقی دەینێرێت.

 
 



PM:08:55:10/12/2019