زیدان چی دەڵێت لەسەر یاریەکەی سبەی



زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید، لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا تایبەت بە یاری کلۆب بروج بەشداری کردو باسی لە یاریەکەیان کردو بە زەحمەت ناوی برد.
زیدان داوای لە یاریزانەکانی کرد یارییەکی نایاب ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەکانیان کەم نەبێتەوەو  دووپاتیشی کردەوە چەند یاریزانێک کەپێشتر یاریان نەکردووە یاری دەکەن.
دواتر وتی" یاریەکە قورسە، چونکە کلۆب بروجی بەلجیکی بە هێرشبردن یاری دەکات،بەڵام ئێمە وەکو پیشەی هەمیشەی خۆمان بۆ بردنەوە یاری دەکەین.

یاریەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت و کۆتا یاری قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای هەردو یانەیە.



PM:09:22:10/12/2019