چیچەک کۆبانی لە زینداندا ئەشکەنجە دەدرێت

چیچەک کۆبانی ئەو شەڕڤانەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بوو کە لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بە برینداری بەدیل گیراو ئێستا لە زیندانەکانی تورکیا ئەشکەنجە دەدرێت وچارەسەری برینەکانی ناکرێت.
 

 

لەو بارەیەوە وەحیدە تەمۆ، دایکی چیچەک کۆبانێ بە ئاژنسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاند" دوای گواستنەوەی کچەکەی لە نەخۆشخانەوە و بۆ زیندان، رێگەی پێدراوە سەردانی بکات و چیچەک پێی وتوە " کەسێک لە زیندان ویستویەتی بە دەست بیخنکێنێت لەبەر ئەوەش بۆ ماوەیەک بێهۆشبووە".

 

وتیشی" چیچەک لە زینداندا ناتوانیت جوڵەی ئاسایی رۆژانەی خۆم ئەنجام بدات و هاوڕێ زیندانییەکانی هاوکاری دەکەن".

 

چیچەک کۆبانێ، لەدایکبووی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە شەڕی دژی داعشدا ڕۆڵێکی کاریگەری بینیووە لە ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، لەدەست پێکی هێرشی سووپای توورکیا گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی "چیچەک " بەرگرییەکی بێ وێنەی ئەنجامدا، ڕۆژی ٢١ی ئۆکتۆبەر لە گوندی "میشڕافا" لە ناحییەی "عین عیسا" بەبرینداری کەوتە دەست گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا. 

 
 


PM:09:35:10/12/2019