ئەم شەو سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم ڕایگەیاند" نمە بارانى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان".
کەشناسی هەرێم ئاماژرەی بەوەشکردووە" تا بەرەبەیان لە گەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و چەمچەماڵ زۆرترین بارانی لێ باریووە..