قه‌یسی وشككراو به یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینه‌كان و كانزا به‌سووده‌كانی تێدایه، ھه‌روه‌ھا پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه جه‌سته له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی قه‌یسی وشككراو ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه ئه‌نجام دراوه بۆ میوه‌ی قه‌یسی وشككراو ده‌ركه‌وتووه ئه‌م میوه‌یه به‌سووده بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به‌گشتی و پاراستنی ئه‌ندامه‌كان به‌تایبه‌تی، بیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی میوه‌ی قه‌یسی وشككراو ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – بینایی چاوه‌كان باشتر ده‌كات: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به زۆر خواردنی قه‌یسی وشككراو، چونكه به ته‌واوه‌تی رزگارمان ده‌كات له نه‌خۆشییه‌كانی چاو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین A و ماده ریشاڵیه‌كانی تێدایه، كه به‌رپرسن له باشتركردنی ئاستی بینینی چاوه‌كان و پاراستنیان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تووشی چاوه‌كان ده‌بیت.
دووه‌م – قه‌یسی وشككراو یارمه‌تی به‌هێزكردنی ئێسك ده‌دات: پسپۆڕان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست بێهێزی ئێسكیانه‌وه ده‌ناڵێنن كه قه‌یسی وشككراو بخۆن، چونكه ئه‌م خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالیسیۆم كه به‌رپرسه له به‌هیزكردنی ئێسك و پاراستنی له شكان.