پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردن دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ساز بكات و بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن دەدرێت كە لە ٥٠ مادە پێكهاتووە.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كارنامەی دانیشتنەكە لە دوو بڕگە پێكهاتووە، یەكەمیان دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دووەم هەموواری یاسای قەربووكردنەوەی قوربانیانی جەنگ و تیرۆر.

 

هاوکات بڕگەی دووەم دەنگدانە لەسەر پڕۆە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. 

 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:02:11/12/2019