بەهۆی بەفرەوە رێگا سۆران – رانییە گیراوە

لە دوێنێوە رێگای سەرەکی نێوان سۆران – رانییە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە گیراوە.


شۆفێران و هاتوچۆکاران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو رێگایەی لە سەر کەپکانەوە لە رانیەوە دەڕوات بۆ سۆران لەبەر بەفر داخراوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت رێگاکە پاک بکەنەوە.


چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین کوردستانی گەورەی گرتۆتەتەوە و لەچەندین شوێنی باشوریش بەفر باریووە.




AM:09:30:11/12/2019