سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەگوێرەی خشتەیەک کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاوکراوەتەوە بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێک دابەشبکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەی پێنج شەممە ڕێککەوتی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".

 

هەروەها سەرچاوەکە وتیشی" ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دابەشکرا".

 

هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.



PM:01:40:11/12/2019