رزگار عەلى پەیامێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنى مەڵبەندەکانى یەکێتى بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنى مەڵبەندەکانى یەکێتى پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە دەرچوون و ئەوانەشی کە دەرنەچوون".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕزگار عەلی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایگەیاند" هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەموومان كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستین كە لە ئاست پێگە و گەورەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندابێت، لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

راگەیەندراوێك لە كۆمسیۆنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە


ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە.

یەكێتیی و یەكێتیی و یەكێتیی

دوای ئەوەی كە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە رۆژی ٩/١٢/٢٠١٩ لە سەرجەم مەڵبەندەكانی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان بە ئەنجام بگەیەندرێت تا لە رۆژی ٢١/١٢/٢٠١٩ چوارەمین كۆنگرە ببەستین، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی بالای هەڵبژاردنەكان تەواوی پێداویستییەكانی پرۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرەنسی ئامادەكرد لە رۆژی ٩/١٢/٢٠١٩ لە تەواوی مەڵبەندەكان بەڕێوەچوو، تواندرا لە كەشێكی ئازاد و هەست كردن بە بەرپرسیارێتی و تەواوكاری قۆناغەكانی دیكەی كۆنفرەنسەكە بە سەركەوتویی ئەنجام بدرێت بۆیە جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە هەموو ئەندامانی بەشداربووی كۆنفرەنسەكان بكەین و پیرۆزیبایی لە كاندیدە سەركەوتووەكان بكەین كە دەرچوون  و بوونە ئەندامی چوارەمین كۆنگرە هەروەها سوپاسی ئەو هەڤاڵانەش دەكەین كە كاندید بوون و سەرنەكەوتن بۆ ئەندامێتی كۆنگرە و بە گیانێكی هەست كردن بە بەرپرسیارێتییەوە و بە رۆحێكی هەڤاڵانەوە هاوكارمان بوون لە سەرخستن و سەركەوتنی پرۆسەكەدا، تا ڕوویەكی جوانی ئازادی و دیموكراسی لەناو یەكێتیی دەربخەین مەڵۆیەكی دیكە بخەینە سەر خەرمانی مێژووی پڕ خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بووە كەرنەڤاڵێكی گەورە و توانیمان بۆ دۆست و نەیارەكانمان بسەلمێنین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزە گەورەیەیە و كە هەمیشە پێشەنگ بووە بە بڕوابوون بە ئازادی و دیموكراسی و مافی تاك و سوپاسی تەواوی ئەو هەڤاڵانەش دەكەین كە بە درێژایی ئەم ماوەیە لە لیژنە باڵاكانی بەڕێوەبردنی كۆنفرەنسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكان و مەڵبەندەكاندا رۆڵی گرنگیان هەبوە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە هەر بۆیە لێرەداناوی بەشێك لە كاندیدە سەركەوتووەكان رادەگەیەنین كە وردبینی كۆتاییان بۆكراوە ، ڕایدەگەیەنین لە كۆتایدا هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەموومان كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستین كە لە ئاست پێگە و گەورەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندابێت، لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال.

سەركەوتن بۆ چارەمین كۆنگرە

هەر شەكاوەبێت ئاڵای سەوزی یەكێتیی


رزگار عەلی حەمەجان   
سەرۆكی          
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان
١١/١٢/٢٠١٩

 

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:18:11/12/2019