خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشوور دەستی پێكردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر رایانگه‌یاند" كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاندیدی حزبه‌ سیاسییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌".

 

هەروەها بەپێی زانیارییەکان تەرمى چالاکوانێکى دیارى خۆپیشاندانەکانى بەغدا بە کوژرایی دۆزرایەوە، کە بە ڕەخنەگرێکى سەرسەختى هەژمونى ئێران لە عێراق دادەنرێت.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 

 



PM:02:45:11/12/2019