بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئه‌و كه‌سه‌ی چوار ئه‌ندامی خێزانه سوریه‌كه‌ی له هه‌ولێر كوشت چوار بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
برزۆ سەعید، پارێزەری خێزانە كوژراوەكە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بكوژی خێزانەكەی ڕۆئاوای كوردستان لە دادگای تاوانی هەولێر چوار سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو".
ناوبراو ویشی" جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ته‌نها له‌سه‌ر واژۆی سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌و گه‌ر ئه‌و واژۆی بكات ئه‌وا له‌سێداره ده‌درێت".
دوو مانگ لەمەوبەر خێزانێکى پێنج کەسى خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستان لە نزیک گوندى پیرڕەش لە هەولێر کوژران، دواتر بکوژى خێزانەکە لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەستگیرکرا.