نیشانەكانی پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵ

 

نەخۆشییەكانی دڵ یەكەمین هۆكاری مردنی مرۆڤ دادەنرێت، هەربۆیە زۆرجار چەند هێماو ئاماژە هەن بۆئەوەی مرۆڤ ئاگادار بكاتەوە لەوەی كە دڵ نەخۆشە و پێویستی بەچارەسەر هەیە. د. سابیر محمەد ئەمین پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی، بڕوانامەی بۆرد كە هاوكات مامۆستای زانكۆ/ كۆلێجی پزیشكییە لە چەند خاڵێكدا نیشانەكانی نەخۆشی دڵ ڕوون دەكاتەوە:

 

جەڵتەی دڵ بەیەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی چەندنیشانەیەکی خستووەتەڕوو کە تێیدا باس لە کاتی پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵ دەکات.

 

جەڵتەی دڵ كاتێك روودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مەوادی دیكە لەشادەمارەكان.

 

كۆمەلێك نیشانەی دیار هەیە كەئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ ئەوانیش :

 

 1- گێژبوون و هیلاكی : نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس.

 

2- بوونی ئازار لە سك : پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت.

 

3- ئازاری سنگ : هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

 

4- هەناسەتوندی : پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی.



PM:04:05:11/12/2019