بافڵ تاڵەبانى: سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو

ئەمڕۆ چوار شەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بافڵ تاڵەبانى ڕایگەیاند" سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان، سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو، پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکەی مام دەپارێزین".

 

لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند" سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو، یەکێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە".

 

دەشڵێت" لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و ڕێکخستنەکان و تێکۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ھەڤاڵەکانمان، پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکە مام دەپارێزین، یەکێتییەکی بەھێز بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیاد دەنێینەوە و ڕۆحی شەھیدانمان و ھەڤاڵ مام جەلالیش ئاسودەدەکەین".

 

٩ی ئەم مانگە كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  كە دوایین هەنگاو و ئامادەكاری بوو بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، لە سنوری هەر "١٧ " مەڵبەندەكەی یەكێتی بە بەشداری ٤ هەزار و ٨٧٨ كەس بەڕێوەچوو و لە كۆی هەزار و ٧٠٠ كاندیدیش، ٥٠٠ كاندید سەردەكەون و دەبنە ئەندامی كۆنگرە کە بڕیارە لە ٢١ ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت. 

 
 
 


PM:04:54:11/12/2019