ماڵدینی هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی بەرشەلۆنە دەدات



پاولۆ ماڵدینی بەڕێوەبەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی، ئامادەیی نیشانداوە بەرگریکاری بەتوانای و لاوی یانەی بەرشەلۆنە، تۆدیبۆی فەرەنسی بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتای ئیتاڵی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، ماڵدینی نزیکە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، دەیەوێت بە خواستن پەلکێشی بکات،ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەکانی ڤاڵڤێردیە، بەڵام لە یاری ئینتەرمیلان بەهۆی ئامادەنەبوونی پیکی ٩٠ خولەک بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت.
بێجگە لە میلان، یانەکانی لیڤەرکوزن و ساوسهامپتۆن و واتفۆرد ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە،بەڵام نزیکترینیان یانەی میلانە.




PM:06:03:11/12/2019