سۆران.. کچێک دوای هەڵکێشانی ددانێکی گیانی لەدەستدا

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ كاتێك سەردانی نەخۆشخانەی قەزای سۆرانیكرد بەمەبەستی ددان هەڵكێشان دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە گیانی لەدەستدا".

 

موقەدەم شەماڵ دێواری حامید وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند" ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سۆران، كچێك بەناوی (س. ع. ح) بەمەبەستی ددان هەڵكێشان چۆتە نەخۆشخانەكە و پاش دەرهێنانی ددانی، گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەڵام لە ماڵەوە تەندروستیی تێكچوە و دواتر لەكاتی هێنانەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە رێگە گیانی لەدەستداوە".

 

وتیشی" كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە له‌ دایكبووی ٢٠٠٤ە، لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكەرەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێكردوە".

 

 

 
 
 


PM:06:50:11/12/2019