لیمۆ میوەیەکی بەسوودە و چەندین جۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەت خواردنی ئاوی لیمۆ، چەندین سوودی گرنگی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.
ئەگەر رۆژانە بە بەردەوامی ئاوی لیمۆ بخورێتەوە، چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە، بۆ جەستەی مرۆڤ، سوودەکانیشی بریتین لە:
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بەبرسیەتی لە بەیانیاندا، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵیدا ئاو و هەنگووین بخورێت، دەبێتە هۆی توانەوەی چەوری زیادەی لەش، رێگری دەکات لە قەڵەوی.
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی پاککردنەوەی لەش لە ماددە زیان بەخشەکان، و هەروەها ئەو ترشیەی کە لە لیمۆدا هەیە، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا، چارەسەری قورگ ئێشە و هەڵامەت دەکات.
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات، و هەروها چارەسەری سکچوون و قەبزی دەکات.
بەهۆی زۆری رێژەی پۆتاسیۆم لە لیمۆدا، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قەلەقی و دڵەڕاوکێ، وا دەکات بە شێوەیەکی باش بخەویت.
خواردنەوەی ڕۆژانە ئاوی لیمۆ پێستت دەپارێزێت لە چرچبوون و هەروەها زیپکە و پەڵەی دەموچاو کەم دەکاتەوە.