بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە باشووری کوردستان بەردەوامە

بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە رووی مەیدانی و لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەوامەو، ئەمڕۆ چوار شەممە ١١ی کانوونی یەکەم لە بازاڕەکانی سلێمانی ساڵنامەی بایکۆتکردنی کالآی تورکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرا.

 

گرووپی " دەنگی نیشتمان " کە گرووپێکە پێکدێت لە چالاکوانان و رۆشنبیران و سیاسی و هونەرمەندان، ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستیان کرد بە دابەشکردنی ساڵنامەی بایکۆتکردنی کالآی تورکی بەسەر هاوڵاتیاندا.

 

ئەم چالاکییە هاولآتیان هاندەدات کە پرسی بایکۆتی کالآی تورکی بکەنە پرسێکی بەردەوام، تا ببێتە چەکێکی ئابوری دژی داگیرکەرانی کوردستان و لە پێشیشیانەوە داگیرکەری تورکیا کە بەردەوامە لە شەڕی کورد لە رۆژئاوا و باکور و باشووری کوردستان.

 

گرووپی "دەنگی نیشتمانی لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دامەزرا، هاوکات چەندان گرووپی تر بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی داگیرکاری تورکیا و لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکانیش هەڵمەتی بایکۆتکردنی کالآی تورکی بەردەوامە.

 



PM:08:00:11/12/2019