وێنەیەکی نوێی هێرۆ ئیراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هاوسەری تالەبانی، لەگەڵ بافڵ کوڕە گەورەکەی و برازای هاوسەرەکەی لاهور تالەبانی بڵاودەبێتەوە.
لە وێنەکەدا هیڕۆ ئیبراهیم لە نێوان بافڵ و لاهوردا دانیشتووەو دەستی لەناو دەستی هەردووکیاندایە، هەرچەندە وێنەکە ئاساییە، بەلآم ئاماژەی تێدایە بۆ باری تەندروستی هیڕۆ ئیبراهیم کە ماوەیەک باری تەندروستی تێکچووەو نەیتوانیووە وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و جەمسەرێکی بەهێزی نێو ململانێکانی یەکێتی وەک جاران دەور ببینێت.
وێنەکە ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە کە ماڵی تاڵەبانی یەک باڵن.( وەک چاودێران راڤەی بۆ دەکەن).
هێرۆ، کچی سیاسی و رۆشنبیر ئیبراهیمم ئەحمەدە، لە سەردەمی خەباتی شاخدا لە لەگەڵ هاوسەرەکەی جەلال تاڵەبانی بەردەوام بووە لە خەباتی چەکداری و زیاتر لەشاخ کاری میدیای کردووە، لە دوای راپەڕینیشەوە سەرقاڵی چالاکییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بووە، دواتر بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی.