وێنە.. رەیهانە بە وێنە جیاوازەکانی سەرنجی فانەکانی رادەکێشێت




ئەستێرەی گۆرانی ئەمەریکی و جیهانی، رەیهانە فێنتی، بە وێنە وروژێنەرەکانی سەرنجی فانەکانی رادەکێشێت.


رەیهانە کە هەمیشە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەی وروژێنەر و سەرنجڕاكێش بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا ژمارەیەک وێنەی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاودەکاتەوە کە زیاتر دەچنە بواری نمایشکردنی جەستەوە.


رەیهانە فێنتی لە سالێ ١٩٨٨ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣  ەوە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە کە ئەو دەمە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.
 
رەیهانە کە هاوکات دەوری ئەکتەریشی بینیووە، بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، لەسالی ٢٠١٢ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە.
 
لەم ماوەیەی دواییدا دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێرێکی سعودی، ریانە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند، هەرچەندە ناوبەناو ئەو وێنانەی سەرلەنوێ بڵاودەکرێتەوە. 
 


ئه‌م بابه‌ته ‌5722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:55:11/12/2019